ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە لوبنان دوای تەقینەوەکان بەرپرسە حکومیەکان دەستلەکاردەکێشنەوە
یەکەم وەزیری حکومەتی لوبنان دەستیلەکارکێشایەوە، خۆپیشاندەرانیش داوای هەڵوەشانەوەی حکومەت و دوورخستنەوەی سیاسییەکانی وڵاتەکەیان و دادگاییکردنیان دەکەن. -
ژمارەی کوژراوانی بەیروت گەیشتە ١٥٤ کەس
بە پێی دوایین ئامارەکان، ئەو کەسانەى بەهۆی تەقینەوەکەى رۆژی سێشەممەی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە کوژراون، گەیشتووەتە ١٥٤ کەس. -
زیانەکانی تەقینەوەکانی بەیروت بە ١٥ ملیارد دۆلار دەخەمڵێندرێت
زیانەکانی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە. -
زیان بەر نیوەی بەیروت کەوتووە و نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون
بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەی ڕۆژی سیشەمەی بەندەرێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گەشتیاری تورکیا دروست کردووە
ڕێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیان بەر داهاتی %٢ تا ٦%ی داهاتی وڵاتان بە تایبەتی تورکیا کەوتووە. -
بە مووشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا
ناوچەی سەوزی بەغدا جارێکی دیکە کەوتەوە بەر هێرشی مووشەکی کاتیۆشا، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە هێرشەکان تێکشکێنران. -
لە لوبنان شین ڕاگەیەنرا: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ١٠٠ کەسی تێپەڕاند
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕۆژی سێشەمە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و تا ئیستا ١٠٠ کەس بەهۆی تەقینەوەکانەو گیانیان لەدەستداوە. -
ئاماری کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکانی بەیروت ڕووی لەزیادبوونە
لە ئەنجامی تەقینەوەکانی بەیروتی پایتەختی لوبناندا، نزیکەی ٨٠ کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ نزیکەی ٤ هەزار کەس بەرزبووەتەوە. -
لە بەیروت دوو تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا: بە دەیان کەس برینداربوون
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوە ڕوویاندا. لەبارەی تەقینەوەکاندا کە بە دەیان کەس برینداربوون، هیچ ڕاگەیەنراوێک بڵاونەکراوەتەوە. -
بەرهەم ساڵح پێشوازی لە بڕیارەکەی کازمی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق. -
لە یەمەن بەهۆی لافاوەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە یەمەن کە بەهۆی شەڕەوە قەیرانێکی گەورەی مرۆڤایەتی هەیە، ئەمجارە بەهۆی لافاوەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە ناوچەیەکی پیشەسازی نزیک تاران ئاگرکەوتەوە
لە ناوچەیەکی پیشەسازی نزیک لە تارانی پایتەختی ئێران ئاگرکەوتەوە و هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نادیارە. -
داعش لە ئەفغانستان هێرشی کردە سەر زیندانێک: ٢٠ کەس کوژران
چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر زیندانێک و لە ئەنجامدا ٢٠ کەس کوژران. -
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای وادەیەکی زووتر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات لەو وادەیە زووتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەبچێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کردووە. -
کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دیاریکرا
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریدا لە ساڵی داهاتوو هەڵباژردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت. -
لە ئەنبار ٢ سەربازی عێراقی لە لایەن داعشەوە کوژران
چەتەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و ٢ سەربازی کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون. -
لە عێڕاق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و کازمیش وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێڕاق خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە لەبەر نەبونی خزمەتگوزاری، سەرۆک وەزیرانیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "ئەو حکومەتەی بە ساڵانە دزی و گەندەڵی تێدا دەکرێت ناتوانین بە شەو و ڕۆژێک چاکسازی تێدا بکەین". -
میسر و سعودیە لەبارەی لیبیاوە ڕێککەوتن
میسر و سعودیە لەسەر تێكشکاندنی هەر هەوڵێکی هەرێمایەتی بۆسەر پێگەی وڵاتانی عەرەب و بەتایبەت لیبیا ڕێککەوتن. -
لە بەغدا ٢ خۆپیشاندەر کوژران
لە ئەنجامی شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، ٢ خۆپیشاندەر کوژران. -
ئەو سەربازگە ئەمریکیە دوێنێ هێرشی کرایە سەر ئەمرۆ ڕادەستی عێراق کرا
لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر سەربازگەی بەسمایە لە باشوری بەغدا، ئەمڕۆ هاوپەیمانان سەربازگەکەیان بە مەراسیمێک ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد. -
بە چوار موشەکی کاتیۆشا هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی ئەمریکی لە بەغدا
سوپای عێڕاقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی جومعە ٤ کاتیۆشا سەربازگەیەکی ئەمریکیی کردووەتە ئامانج لە باشوری بەغدا. -
بەیونی میسری: ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکەریە
جەمال ئەلدین بەیونی یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت دانیشێت و سەیری دۆخی لیبیا بکات و وتی،"دەوڵەتی تورک زۆر بێئەخلاوە و ئامانجی داگیرکەریە." -
ئیسرائیل ژمارەیەک دەڤەری سوریای بۆردومان کرد
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ژمارەیەک دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومان کرد و باسی ئەوە دەکرێت ژمارەیەک زۆر کوژراو و بریندار هەیە. -
لە قودس بە هەزاران کەس نەتانیاهۆیان شەرمەزار کرد
بە هەزاران کەس لە قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیلیان کرد. -
شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستیپێکردەوە
پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە لە دوێنێیەوە دەستیپێکردووە بەردەوامە و کاربەدەستانی ئەرمینیا دەڵێن سنوورەکانیان هەر ١٥ بۆ ٢٠ خولەک جارێک لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە تۆپباران دەکرێت.