کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پێشکەش بە کازمی کرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بە فەرمی داوای لە مستەفا كازمی كردووە هەڵبژاردنی پێشوەختە بخرێتە ١٦ی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)ەوە.

دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و کۆمیسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردرا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، کە پێشتر وا بڕیاربوو لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەیەکی تری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێشکەشی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەی سێ رۆژ لەمەوبەری سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق هیچ وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری نەکرا و تەنها پرسەکە مایەوەە بۆ دوای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ.

بەڵام دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بە فەرمی داوای لە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كردووە، کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بخرێتە ١٦ی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)ەوە.

ژ.ت