ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
بانکی ناوەندی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری بۆ ١٤٧ هەزار دینار بەرزکردەوە
بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری بۆ ١٤٧٠ دینار بەرزکردەوە. -
تالیبان هێرشی کردە سەر بارەگای پۆلیس: ١٣ پۆلیس کوژران
بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان، لە باکووری ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیس و ١٣ پۆلیس کوژران. -
میدیاکانی ئێران بۆ ئەردۆغان: کەم عەقڵ، ١٥ی تەموز لەبیرمەکە
میدیاکانی ئێران لەدژی هەڵوێستی ئەردۆغان لەسەر باکو ناڕەزاییان دەربڕی و ئەردۆغانیان وەک "مێژوونەناس، جێبەجێکەری ئەجندای ئیسرائیل" لەقەڵەمدا. هەروەها شەوی ١٥ی تەموزیان بەبیرهێنایەوە. -
لە ئێران بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا
لە باشووری ئێران بەهۆی بارانبارین و هەستانی لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا. -
ئێران بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت چاوەڕێی بایدنە
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە وەزارەتی نەوتی ئێران کردووە، خۆیان ئامادە بکەن تاوەکو ٣ مانگی دیکە رێژەى بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن. -
سەرچەتەی داعش لە نەنگەرهاری ئەفغانستان کوژرا
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان، سەرچەتەی نەنگەرهاری داعش کوژرا و دوو سەرچەتەی دیکەش دەستگیرکران. -
زانایەکی ئەتۆمیی ئێران کوژرا
ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی زانایەکی ئەتۆمیی ئێرانی لە تارانی پایتەخت بڵاوکردەوە. -
لە ئەفغانستان دوو تەقینەوە روویاندا و ١٤ کەس کوژران
لە پارێزگای بایمانی ناوەندی ئەفغانستان دوو تەقینەوە روویاندا و زیاتر لە ١٤ کەس کوژران. -
لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی تورکدا شەڕ ڕوویدا
لە ئیدلب لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی تورکدا شەڕ ڕوویدا و لە هەردوولا کوژراو هەیە. -
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دەستیلەکارکێشایەوە
لە ئەرمینیا دوای ئاگربەست لەگەڵ ئازەربایجان، قەیرانی سیاسی زیادی کرد و ئەمڕۆش زوهراب مناتساکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دەستیلەکارکێشایەوە. -
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دوایی کرد
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەى سوریا کۆچی دوایی کرد. وەلید موعەلیم لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە وەزیری دەرەوەی سوریا بوو. -
بهتۆمهتی ههوڵدان بۆ كوشتنی سهرۆك وهزیران بەرپرسی ئاسایشی ئەرمینیا دهستگیركرا
ئارتۆر ڤانیتسیان، بهڕێوهبهری پێشوی دهزگای ئاسایشی نهتهوهیی ئهرمینیا، بهتۆمهتی ههوڵدان بۆ كوشتنی سهرۆك وهزیرانی وڵاتهكهی دهستگیركراو. -
خۆپیشاندن لەدژی پەیمانی قەرەباخ بەردەوامە
خۆپیشاندان لەدژی پەیمانی قەرەباخ بە سەرکێشی ڕووسیا لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەردەوامە. -
وەزیری دارایی تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە
بەرات ئالبایراک وەزیری دارایی تورکیا و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە. حکومەت تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە و میدیاکانی ڕژێم بێدەنگن. -
ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی کابول گەیشتە ٣٥ کەس
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان هێرشکرایە سەر زانکۆیەک و ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە گەیشتە ٣٥ کەس. -
لە حوجرەیەکی پیشاوەری پاکستان تەقینەوە روویدا: ٧ کەس کوژران
لە قۆتابخانەیەکی شاری پیشاوەری پاکستان تەقینەوەیەک روویدا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون. -
عیزەت دوری کەسی دووەمی رژێمەکەى سەدام حوسێن کوژرا
عیزەت ئیبراهیم دوری کەسی دووەمی رژێمەکەى سەدام حوسێن کوژرا. -
ئێران سەربازی بۆ سەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕەوانە کرد
ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند، سەربازی زیاتریان بۆ سەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕەوانە کردووە. -
لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥ سەرباز کوژران
لە ئەنجامی چەند هێرشێکی چەکدارانی گروپی تاڵیبان لە ویلایەتی تەخاری ئەفغانستان، ٢٥ سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژران، فەرماندەی پۆلیسی ویلایەتی تەخار لەناو کوژراوەکان دایە. -
پاشینیان: ئامانجی ئەردۆغان قڕکردنە
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان چەکی بە ئازەربایجان داوە و وتی،"ئەردۆغان دەیەوێت قڕکردنی تر ئەنجام بدات." -
دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٤٠٠ چەتەی تری بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کرد
ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک گروپێکی تری بەکرێگیراوانی سوریای بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی لەدژی ئەرمەنستان لە هەرێمی ئارتساخ بەکاریان بهێنێت. -
ئێران دەڵێت، گەمارۆی چەک لەسەر وڵاتەکەیان کۆتایی هاتووە
دوای ١٠ ساڵ گەمارۆ، ئەمڕۆ سزاکانی سەر ئێران کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانرابوو، کۆتاییهات و ئێران لەمەودوا دەتوانێت چەک بکڕێت و بفرۆشێت. -
لە گوندێکی سەڵاحەدین هەشت گەنج کوژران
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ١٢ گەنجیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ڕفاندووە و هەشت گەنجیان کوشتوون و چارەنووسی چوار گەنجەکەی دیکەش نادیارە. -
یونان ناڕەزایی بەرانبەر دەستوەردانی تورکیا لە قەرەباخ دەربڕی
نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یونان کە سەردانی ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا کرد، ناڕەزایی بەرانبەر دەستوەردانی تورکیا لە قەرەباخ دەربڕی. -
لە ئەفغانستان بەدەیان هەزار کەس بەهۆێ شەڕەوە هەڵهاتوون
لە باشووری ئەفغانستان چەند ڕۆژە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات. بەوهۆیەو بەدەیان هەزار کەس هەڵدێن و ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن.