لە بەغداد ئەفسەرێکی هەواڵگریی عێراق لە بەردەم ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

بەیانیی رۆژی دووشەممە و لەکاتی ڕۆشتن بۆ سەر ئەرکەکەی ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە بەردەرگای ماڵەکەیدا دەدرێتە بەر دەسترێژی گولـلە و تیرۆر دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: ئەو ئەفسەرەی لە ناوچەی بەلدیات لە بەغدا تیرۆر کرا پلەی عەقیدی هەبووە، ئەو چەکدارانەشی کە تەقەیان لە ئەفسەرەکەی هەواڵگری عێراق کردووە خێرا هەڵاتوون.

لەکاتی ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

وه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوکراوەتەوە ئەو ئەفسەرە، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌فسه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و كوشتنی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دزه‌كراوه‌ته‌ ناو ده‌زگاکه‌، ئه‌مه‌ش دووه‌م كرده‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دوای كوشتنی موقه‌ده‌م مه‌حمود له‌یس ئه‌نجام بدرێت كه‌ له‌ به‌شی بنبڕكردنی سیخوڕی بووه‌ و له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا كوژرا.

ژ.ت