ئەو سێ کەسەی هێرشیان کردبۆیە سەر هەدەپە دەستگیرکران

ئەو سێ کەسەی لە مەرمارسی هێرشیان کردبۆیە سەر ڕیکخستەکانی هەدەپە دەستگیرکران.

لە بەربەیانی ١٤ تەمووز هێرشێک کرایە سەر ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) لە مەرمەرسی.

دەربارەی ئەو هێرشە هاوسەرۆکی هەدەپە ئەو ناوچەیە گەڤەند گۆنکار  ئیفادەی دابۆیە پۆلیس سکاڵای لەسەر هێرشکەران تۆمارکردبوو.

بە گوێرەی هەواڵیک کە ئاژانسی هەواڵی میزۆ پۆتامیا لە زمانی پارێزەرانی هەدەپە و بڵایکردۆتەوە بە هۆکاری ‌هێرشکردنە سەر ئەو ناوەندەی هەدەپە سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ئەو کەسانەی دەسگیرکراون براونتە ناوەندی ئاسایشی شار  وەر بڕیاری چوار ڕۆژ دەست بەسەریان بۆ دراوە.

ڕ.ح