لەدژی پێشێلکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کازمی بانگهێشتی پەرلەمانکرا

پەرلەمانتار ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، واژۆی پەرلەمانتارانی كۆكردەوە بۆ میوانداریكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی چەند پرسێكەوە.

یەكێك لەو پرسانەی ئەو پەرلەمانتارە واژۆی ٤٣ پەرلەمانتاری بۆ كۆكردووەتەوە، ئەوەیە ئەنجوومەنی نوێنەران، میوانداریی كازمی بكات لەبارەی پێشێلكردنی سەروەریی عێراق لەلایەن وڵاتانەوە.

لە نووسراوی داواكاریی میوانداریكردنەكەدا، لەبارەی هۆكاری ئەو داوایەوە، ئاماژە بەوە كراوە، “بۆ زانینی ئەو ڕێكارانەی كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، گرتوونیەتییەبەر لەبارەی ئەو پێشێلكارییانەی دەكرێنە سەر سەروەریی عێراق ‌و بەردەوامیش دووبارە دەبنەوە.

ف.ق