ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ١٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و تیایدا ئاماژەی پێکرد کە ٦ حاڵەتی گیانلەدەسدان تۆمارکراون. -
سیستەمی کارەبای عێراق ٧٠٠ مێگاوات لە کارەبای نشتیمانی لەدەستدەدات
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی کاری تێکدەری لە رۆژهەڵاتی بەغدا ٧٠٠ مێگاوات کارەبای نشتیمانی کەمی کردووە کەمی کردووە لە تەواوی عێراق. -
هێرش لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەنجامدرا
بە دوو مووشەکی کاتیۆشا ناوچەی سەوز کرایە ئامانج، مووشەکەکان لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە. -
لە بەغداد زیاتر لە ٤٦ هەزار کەس بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەى هاتووچۆوە دەستگیرکراون
فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی زیاتر لە ٤٦ هەزار کەسی بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەى هاتوچۆوە راگەیاند. -
لیوا روکن (قاسم ساڵح) کرا بە فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیوا روکن (قاسم ساڵح محەمەد)ی کرد بە فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق. -
تاڵیبان بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی غەزنەی لە ئەستووگرت کە ٤٧ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری 'غەزنەی' ئەفغانستان بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٤٧ کەس و تالیبانیش بەرپرسیاسی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕاگەیاند. -
ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و هوشداری دایە ئەمریکا
ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و ڕایگەیاند، ئەگەری ئەمریکا کەشتیەکە ڕابگرێت، ئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. -
لە ئێران ٤٨ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
٤٨ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا و دوو هەزار و ١٠٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
لە عێراق ٥٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە. -
منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژرا
سەربازانی ئیسرائیل لە باشووری شریتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینیان کوشت. -
لە هێرشێکی داعشدا ٤ سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی عێراق، چوار کەس کوژران. -
ئاماری ڕاستەقینەی کۆرۆنا لە ئێران زۆر مەترسیدارە
بە پێی ئاماری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، لەو وڵاتە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. -
سەدر ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بە سەرۆکوەزیری نوێی عێراقدا
موقتەدا سەدر ڕابەری شیعەکانی عێراق ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بۆ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری نوێی عێراق دیاریکرد کە ٦ مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا. -
خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیانپێکردەوە
لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق خۆپیشانەکان شەوی ڕابردوو دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوایان کرد سەرۆک وەزیری نوێ داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات. هەوروەها داواکرا، لە هەموو شارەکان دەست بە خۆپیشاندان بکرێت. -
بومەلەرزەیەک لە ئێران روویدا
لە تارانی پایتەختی ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. -
ئاماری دەوڵەتی ئێران لەبارەی کۆرۆنا: ژمارەی تووشبووان ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە (٦ی ئایاری ٢٠٢٠) دوایین ئاماری گیانلەدەستان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە. -
لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانی داعش زیادیان کردووە
چەتەکانی داعش لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانیان زیاد کردووە. لە مانگی نیساندا هێرشەکان گەیشتووەنەتە ئاستێکی بەرز. -
لە ئۆپراسێۆنی 'شێرەکانی بیابان' ٣ سەرکردەی داعش کوژران
لە پاریزگای ئەنبار لە ئۆپراسێۆنێکدا بەناوی (شێرەکانی بیابان) ٣ سەرکردەی تیرۆرستانی داعش کوژران. -
لە نەینەوا پێنج تۆنێلی داعش تەقێندرانوە و دەست بەسەر ٧٠ بۆمبدا گیرا
لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا هێزە ئەمنیەکان ٥ تۆنێلی داعشیان تەقاندەوە و ٧٠ بۆمبیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت. -
چەتەکانی داعش لە دیالە ٤ کەسیان کوشت
چەتەکانی داعش لە شاری دیالەی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس. بەهۆی هێرشەکە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
عیراق ٢٣٪ی بەرهەمهێنانی نەوتی کەم کردەوە
عیراق بەپی رێکەوتنی ئۆپیک دەستیکرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ٢٣٪ . -
لە لوبنان ڕاپەرینی گەنجان فراوان دەبێت
گەلی لوبنان کە بەهۆی گەندەڵی و بەڕێوەبەرایەتیەکی خراب بێزار بوون، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی کوشتنی گەنجێک تا درەنگانی شەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. -
لە ئێران بەهۆی ئەلکولی ساختەوە ٥٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
وتەبێژی وەزارەتى تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی رەشەممەوە تاوەکوە ئێستا لە ئێران ٥ هەزار و ١١ کەس بەهۆی بەکارهێنانی ئەلکولی ساختەوە ژەهراوی بوون و لەو ژمارەیە ٥٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئێران لەماوەی ٢٤ کاتژمیردا ١٣٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٣٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە. -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە تورکیا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.