هەوڵی کوشتنی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئێراق درا

لە ڕێگەی فڕۆکەی بێسەرنشینی بۆمبڕێژکراوەوە هەوڵی کوشتنی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئێراق درا، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکششەمە، لە ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادی پایتەختی ئێراق، هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئێراق موستەفا کازمی.
ڕاگەیەندرا: هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێسەرنشینی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و ئامانج لێی کوشتنی کازمی بووە.
لە لێدوانێکدا موستەفا کازمی، سەلامەتی خۆی و خێزانەکەی ڕاگەیاندوە و هاوکات هێرشەکەی بەتیرۆرستی بەناوکردوە و وتویەتی: ئەوجۆرە هێرشانە ۆاریگەریان لە فیداکاری و ئامانجەکانی ئەو و سەقامگیری وڵات نابێت.
تا ئێستە دیار نییە هێرشەکە لەلایەن کاک گرووپ و تاقمەوە ئەنجامدراوە و لەوبارەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.

هـ.هـ