لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ٢١ ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسی عەرەب، داوایان لە کۆمکاری عەرەب کرد کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات و هەڵویست نیشان بدات، داواشیان کرد نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەوە خاوەن هەڵویست بێت.
٢١ ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسی عەرەب، لە میسر، لیبیا، لوبنان، یەمەن، فەلەستین و عێراق، لەو بارەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک کۆمەڵیک ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار، کە خەمی کێشەکانی ناو وڵاتانی عەرەب و مەترسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخۆین، بێدەنگیی وڵاتانی عەرەب لەدژی پیشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە ڕۆژانە ڕوودەدەن، ئێمەی تووڕە کردووە، بە تایبەتیش پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق کە بۆ ئێمە وڵاتێکی گرنگە و یەکێتی عەرەبی دامەزراندووە، ئێمەی نیگەران کردووە، تا ئێستا هیچ دەوڵەتێکی عەرەب لەدژی ئەو پێشلکارییانە ڕاگەیەندراوێکی نەداوە.
هەروەها هاتووە: داوا لە کۆمکاری عەرەبی دەکەین کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات، و بە بایەخی جدییەوە و لەدژی خەونەکانی دەوڵەتی تورک هەڵویست نیشان بدات،ئەگەرچی لە هاوپەیمانێتی یەکیتی عەرەب-دا بڕیارێک هەیە، کاتێک وڵاتێک ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکەری بێت، وڵاتان بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بڕیار بدەن، ئێمەش تا ئێستا چاوەڕیی پێکهاتنی ئەم بڕیارەین.
لە کۆتاییش هاتووە: ئێمەش دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە تا هەموو جیهان، لە سەرویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دامەزراوە و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، ئەم دەنگە ببیسن، هەروەها داوا دەکەین لەدژی هێرشەکان هەڵویستی جدیی نیشان بدرێت.
ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە
ڕەجایی فاید، بەڕێوبەری ناوەندی میسری بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوە
مامۆستا ئەحمەد بەهادین شەعبان، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی میسر
یوسف یەعقوب مەتی، سەرۆکی یەکێتی نەتەوەیی بیت نەهرەین- عێراق
عەبدوڕەحمان ئەلڕەیان، نووسەری یەمەنی
د. ئەیمن فەتح، نووسەر و پسپۆری زانستی سیاسی- فلەستین
حسێن ئەلسویەدی، بەڕێوبەری فۆرۆمی دیالۆگی عەرەبی شۆڕشگێری دیموکراتی- لیبیا
محەمەد حەسەن ئەلبەنە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ‘الاخبار’ی میسری
عوسمان برکی، نووسەر و سیاسەتمەداری میسری
خورشید دلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس- لوبنان
د. فرناز عەتیە، پسپۆری زانستی سیاسی- میسر
ئەسر نوال جەبر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس- فەلەستین
ئەلسەید عەبدولفەتاح، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی قاهیرە، نووسەر و ڕۆژنامەنووس
فەرهان سالح، نووسەر- لوبنان
عەباس جەعفەر ئەلحسێنی، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووس- لوبنان
سەفیە تاتا، سەرۆکی کۆمەڵەی تەندروستی و پاراستن- لوبنان
دەلال بستانی، ئەندامی بەڕێوبەری کۆبوونەوەی ژنانی دیموکرات- لوبنان
لۆنە ئەلغەریب، ئاکادمیسیەن و چالاکوانی ژنان- لوبنان
خەلییل ئەلغازی، نووسەر و ئاکادمیسیەن- لوبنان
یاسل ئەیۆ سەیدۆ، سیاسەتمەدار و ئاکادمیسیەن- فەلەستین
حەمۆ موسکویان، مافناس و چالاکوانی سیاسی- لوبنان
عەلی ناجی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس- عێراق
ک-ش