بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەلەد
ئەمشەو چەند موشەکێكی جۆری کاتیۆشا، ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد كراون لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا تێدایە.
ئەمشەو چەند موشەکێكی جۆری کاتیۆشا، ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد كراون لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا تێدایە.
سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند،
سەرچاوەکە بەبێ ئەوەی باس لە زەرەرو زیانەكانی هێرشە مووشەكیەكە بكات، ئاماژەی وتی: تائێستاش فڕۆکە جەنگییەکان، بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە، بە مەبەستی ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەكە.
ئەوەیش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو، پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکی لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردووش، لە ڕێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەکانەوە، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر.
ف.ق