نوري مالیکی: ناتوانرێت هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت

نوری مالیکی سەرۆکى هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت: "بەهۆی ئاستەنگیە ئەمنییەکانەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت".

نوری مالیکی لە چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە وتی: ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی وڵات رێگەنادەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

سه‌باره‌ت به‌و بۆچونانه‌ش كه‌ له‌ناوه‌ندی سیاسی عێراقیدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت. مالیكی وتی “من دژی سه‌رپه‌رشتیكردنی هەڵبژاردنەکانم له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و ڕەتی دەکەمه‌وه‌".

هەروەها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌توندی دژی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەگەر گەل بیانەوێت خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵدەبژێرمەوە.

له‌سه‌ر بڕیاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكراوه‌.

ک-ش