بە دیمەن

هەپەگە یادی چوار گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی چوار شەهیدی گەریلای کردەوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە یادکردنەوەیان بە ڕێبەرێتی ئازادەوە لە کوردستانی ئازاددا بکەینەوە."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستی گەل-هەپەپە بە ڕاگەیاندراوێک یادی چوار گەریلایی شەهید کردوە و ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"بەڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان عەزیمە، مۆردەم، حەمزە و خەیری دەکەینەوە کە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨دا دوای شەڕێکی سەخت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون، لە بەرانبەر شەهیدبوونیاندا بەژنمان دادەنەوێنینەوە.

هاوڕێیانمان عەزیمە، مۆردەم، حەمزە و خەیری بە ئەوینێکی پڕەوە بۆ ئازادی وڵاتەکەیان ڕوویان لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد، بە کەسێتی پاک و بە ئیرادەیانەوە لەماوەیەکی کورتدا ژیانی پەکەکەیان لە خۆیاندا ناونشین کرد. بەو ئەوینەیانەوە بۆ ئازادی، کەسێتی دروستییان لە ماوەیەکی کەمدا پێشکەوتن. لە هەر ساتێکی خەباتیاندا سەرکەوتنییان کرد بە ئامانجی خۆیان و بە فیداکارییەکی مەزنەوە خاوەندارییان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان کرد. پێوانەی تەڤگەری ئازادی ژنانیان لە کەسێتی خۆیاندا ناونشین کرد و بە شەڕێک کە دەتگەیەنێت بە ئازادی و جوانی، بە هەنگاوی باوەڕدارییانەوە ڕەوایەتی ژیانی ئازادییان پیشخست. بە تێکۆشانی مانادارییانەوە بوونە نمونەی میلیتانی ئاپۆی و پێشەنگایەی لە هاوڕێکانیان کرد. تا ساتی شەهیدبوونیان لە تێکۆشانی مانداردا بوون.

هاوڕێیمان مۆردەم کە ئەندامێکی هۆزی هەرکیانی وڵاتپارێز بوو، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە خاوەنداری لە تێکۆشانی گەلەکەمان کرد و بەشداری تێكۆشانی ئازادی بوو. بۆ ئەمەش زۆر بە پێودانەوە لە بەشدارییدا سەرکەوتنی کرد بە ئامانجی خۆی. لە ژیانی گەریلاتییدا بە کۆکردنەوەی ئەزمونێکی زۆرەوە لە تاکتیکەکانی سەردەمی قوڵبووەوە. بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان و پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دووژمن بە بوێرێییەکی زۆرەوە لە دژی فاشیزمی داعش شەڕیکرد. بە ئیرادە و دەرفەتەکانییەوە لە دەستخستنی دەستەکەوتەکاندا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا. لە فەرماندەیی گەریلادا بە ئەزموونیەکانیەوە پێشکەوت. هاوڕی مۆردەم هیوای ئایندەی ڕۆناکی دەدا و وەک فەرماندەیەک کە هەموو ئەرکەکانی بە شایستەییەوە بەجێگەیاند، باوەڕی دا بە هاوڕێیانی. ئەم هەڵوێستە تا شەهید بوونی بەردەوام بوو کە بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێیانی.

هاڕێمان حەمزە کە هەموو تایبەتمەندییەکانی گەلی وڵاتپارێزی سەرحەدمانی لە خۆدا ناونشین کرد و لە دڵەوە باوەڕی بە ئازادی گەلەکەمان هەبوو. هاوڕێمان لە مەجبوورێتی خزمەتی سەربازی تورک ڕزگاری دەبێت و بەشداری ناو گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبێت. بە ئیرادەی گەریلایەتییەوە لە باکووری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تێکۆشانی بەڕێوەبرد و بووە نمونە بۆ هاوڕێیانی. هاوڕێمان حەمزە بە هاوبەشیکردنی چەندین بەهای مانادار بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان گەیشت بە کاروانی نەمرانی شەهادەت. هاوڕێمان نمونەیەکی گونجاوە بۆ ئەوەی گەنجانی کوردمان بزانن بە چ پێوانەیەکەوە هەڵوێست لە دژی دەوڵەتی تورک پیشان بدەن.

هاوڕێمان خەیری بە بوێری و ئازایەتییەوە لە سەرحەدی خاوەن دیرۆکی تێکۆشانی ئازادی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. هاوڕێمان ئەندامێکی چالاکیەکانی گەنجانی شۆرشگێڕی دیموکراتیک بوو وە بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشا. هاوڕێمان لە هەموو جێگەکەندا لە تێکۆشاندا بوو بۆ ئەوەی بە ئەزمونێکی بەرفراوانەوە ببێتە گەریلا. بە ئەزموونەکانییەوە بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلای کرد و بووە میلیتانێکی نمونەی ئاپۆیی. بە فەرماندەییەکی گەورەوە خەباتیکرد، ڕێنیشاندەری هاوڕێیانی خۆی کرد و بووە یارمەتیدەرییان. بە هەموو ئیرادەییەوە تا ساتی شەهید بوونی ڕابەرایەتی تێکۆشانی ئازادی کرد.

هاوڕێیانمان عەزیمە، مۆردەم، حەمزە و خەیری بۆ ڕەخساندی ئازادی گەلەکەمان بە هەموو ئیرادەیانەوە بە فیداکارییەکی مەزنەوە خەباتییانکرد. لەسەر ئەوە بنەمایە سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاڕێیانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەردەبڕین. بەڵێمان دووپاتەکەیینەوە لەسەر ڕێچکەیان بەردەوام بین و تۆڵەیان بکەینەوە. ئامانجەکانیان بە ڕێبەرێتی ئازادەوە لە کوردستاندا بەدیهێنین.

ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: عەزیمە بۆتان

ناو و پاشناو: نادییە گۆکسۆ

شوێنی لە دایکبوون: ئەرزڕۆم

ناوی دایک و باوک: مەرجان – عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی نیسانی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

***

ناسناو: مۆردەم شاهیدا

ناو و پاشناو: فەرمان کلچ

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: زاهیدە – ساڵەح

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی نیسانی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

***

ناسناو:حەمزە گابار

ناو و پاشناو: سینان ئەرسەلان

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گوڵتەن – عومەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی نیسانی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

***

ناسناو: خەیری سەرحەد

ناو و پاشناو: فاروق تاشچی

شوێنی لە داکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە – فەیزی

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی نیسانی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***