تەرمی گەریلای یەژا ستار لەیلا یڵدزگۆرەن بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای یەژا ستار لەیلا یڵدزگۆرەن (سارا خەبات) کە لە ساڵی ٢٠٢٢لە بتلیس شەهید بوو، لە جزیرە بە خاک سپێردرا.

تەرمی گەریلای یەژا ستار لەیلا یڵدزگۆرەن (سارا خەبات) کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری بەدلیس شەهید بوو، ئەمڕۆ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. ئەمڕۆ تەرمی شەهید لە گۆڕستانی بێکەسانی بەدلیس وەرگیرایەوە و بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی بانە سەنەفیسی جزیرە بەخاک سپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا بنەماڵەی گەریلا لەیلا یڵدزگۆرەن و کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بەو بنەماڵانەی کەسوکاریان لەلانکەی شارستانیەتدا لەدەستداوە (مەدیا- دەر) بەشداریان کرد.