هێزەکانی دیمەشق و چەتەکانی ئەنقەرە پەلاماری یەکتریاندا

لە هەرێمی ئیدلیب و حەلەب، هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان لەدژی یەکتری ئەنجامدا.

بەپێی زانیاریەکانی مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆب، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە باشوری ئیدلب و لەنێوان مەزینار و کەفەرنۆرانی رۆژاڤای ئەو پارێزگایە، بە چەکی قوڕس لەیەکتریاندا. زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوی مەرسەدی سوری، شەوی دوشەممە هێزەکانی دیمەشق ناوچەی ئارامیان بۆردومان کردووە. هەروەها ناوچەکانی قەستون، زەیتون و زیادیەی بەرزاییەکانی باشوری ئیدلیب و چیای زاویەش لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە بۆردومانکراون.

ف.ق