مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی دوێنێ خوانێکی بەربانگی بۆ بەشێک لە زانایانی ئاینی لەسەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان رێکخست و ئاماژەی بەوەشکرد، زانایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەنیشاندانی رێگەی راست کەعێراق دوای ساڵانێکی زۆر لەجەنگ پێویستی پێیەتی، لەو چوارچێوەیەشدا پێویستییان بە وتارێکی ئاینیی میانڕەو هەیە کەقۆناغی مەزهەبی تێپەڕێنێت و هاوکاربێت لە دروستکردنی ئارامی وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاری لە پێشینەیان گرنگیدانە بە گەنجان و نەوەی داهاتوی وڵات، ئەوەش ئەرکی هاوبەشی ئاینەکان، قوتابخانە و زانکۆ، پەیمانگاکان، دەوڵەت و دەزگاکانی راگەیاندنە بەگشتی، هەروەها دین بەشێکی سەرەکیی ناسنامەی عێراقە و دەستوریش گەرەنتیکردوە کە نابێت هیچ یاسایەک دەربچێت کە پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلام بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، عێراق رۆڵێکی مێژویی دەبینێت لە نزیکردنەوەی بوچونە جیاوازەکانی لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و لەناوخۆی وڵاتیشدا هەموان پێکەوە کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و گرنگیدان بە خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتیان.
ک-ش