بەغدا لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک ناڕەزایی دەربڕی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەرپرسی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، بانگهێشت دەكات.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی توركیایان لە بەغدا، بانگهێشت كردووە.

ئاماژەی بەوەیش كردووە: لە بانگهێشتكردنەكەدا، یاداشتێكی ناڕەزایی لەبارەی پێشێلكاریی سەروەریی خاكی عێراق لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، پێشكەش بە بەرپرسەكەی باڵێۆزخانەكە، كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەكەیدا، ناڕەزایی لە هەوڵی دروستكردنی بنكەی دیكەی سەربازیی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لەسەر خاكی عێراق، دەربڕیوە ‌و ڕایگەیاندووە، پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش ‌و دراوسێیەتی نێوان دوو وڵات، بەوشێوەیە نابێت كە دەوڵەتی تورك دەیكات.

ف.ق