ئاڵدار خەلیل: پڕۆژهی ڕووسیا و توركیا شكستی هێناوه
هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دێمۆکراتی - تەڤدەم له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند: پێویسته ڕووسیا به سیاسهتهكانیدا بچێتهوه. وتیشی: پڕۆژەی ڕووسیا و تورکیا شکستی هێناوە.
هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دێمۆکراتی - تەڤدەم له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند: پێویسته ڕووسیا به سیاسهتهكانیدا بچێتهوه. وتیشی: پڕۆژەی ڕووسیا و تورکیا شکستی هێناوە.
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دێمۆکراتی - تەڤدەم له میانهی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئاژانسی ههواڵی هاوار - ئانها ڕایگهیاند: بەرخۆدانی عەفرین سەلمێنەری ڕێکخراوبوونی گەلەکەیەتی. ئەو گەلە بە خاکەکەیەوە گرێدراوە و بە خۆشەویستییەوە بۆ خاک و نیشتیمانەکەی لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەرانەی تورکیا و چەتەکان وەستاوەتەوە.
ئاڵدار خهلیل ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، مێژوو بەرخۆدانی ئەو نەوەیە لەبیر ناکات. سوپای تورکیا کە دوویهمین هێزی گەورەی ناتۆیە و سوود لە هەموو کەرەستەیەکی سەربازیی وهك فڕۆکە و مووشەک وەردەگرێت و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانیشی لەگەڵە، بهڵام لە بهرانبهر خۆڕاگری و نەبەردی ئەو گەلە بەچۆکدا هاتووە.
ناوبراو وتیشی: ئیدی پڕۆژەی چەپەڵی هەر دوو دەوڵەتی تورکیا و ڕووسیا شکستی هێناوە و سەرکەوتن بۆ عەفرینە.
«جیهان بەباشی لەوە تێگەیشت کە ئەوەی عەفرین دەپارێزێت، ڕێکخراوێک یان گرووپێکی بچووک نییە. کۆمەڵگەی باکووری سووریا بە کورد، عەڕەب، سوریانی، ئاشووری و تورکمانەوە هەموویان پارێزگاری لە عەفرین دەکەن و خۆیان به بهرپرسیار دهبینن لە بەرانبەر چارەنووسی عەفریندا. لە هەموو شوێنێکی جیهان دەبینین کە هەرکات شارێک ڕووبەڕووی لێدانی فڕۆکە و پەلاماری توندی سەربازی دەبێتەوە، خهڵك بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان واز لە ماڵ و حاڵی خۆیان دێنن و کۆچ دەکەن، بەڵام ئەوەی لە عەفرین دەبیندرێت ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە. نهك تهنیا هاوڵاتیانی عەفرین ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێناهێڵن، بەڵکوو زۆرێک لە هاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاكانی دیکەش بۆ پشتیوانیکردن خۆیان گەیاندۆتە عەفرین.»
هاوسهرۆكی تهڤدهم دهڵێت: دهبێ بەرخۆدانی عەفرین وەکوو بەرخۆدانی ئەو کۆمەڵگەیانە ببیندرێت کە لەژێر ستەم و گوشاردابوون و ئێستاش بۆ پاراستنی دێمۆكراتی دەجەنگن.
ئاڵدار خهلیل، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دێمۆکراتی – تەڤدەم، له درێژهی قسهكانیدا وتی: تورکیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی عەفرین و بۆمبارانكردنی ئەو شارە لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوت. بیانووی تورکیا ئەوە بوو کە کوردەکان تیرۆریستن و لەسەر ئەوان هەڕەشەن، بەڵام بیانووی ڕووسیا چی بوو؟ ڕێگەپێدان بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لەلایەن ڕووسیاوە، بەو مانایەیە کە ڕووسیا لەگەڵ ئهوهدایه خاکی سووریا لەلایەن تورکیا داگیربكرێت.
خهلیل ڕایگهیاند: بەو بارودۆخەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە، ڕووسیا ناچارە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بكات.
S.M