ئه‌مڕۆ له شاری ڕمێلان سێیه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م به درووشمی «به كۆمه‌ڵگه‌ی ڕێكخراو سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت» به به‌شداریی ٥٠٠ ئه‌ندام به‌ڕێوه‌چوو. له كۆنگره‌كه‌دا زه‌لال جه‌گه‌ر و غه‌ریب حسۆ به هاوسه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م هه‌ڵبژێردران.
غه‌ریب حسۆ ئێزدییه‌كی خه‌ڵكی عه‌فرینه
غه‌ریب حسۆ ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵه و ئێزدییه‌كی خه‌ڵكی عه‌فرینه. ئه‌و له ناوچه‌ی شه‌ران-ی عه‌فرین له‌دایكبووه و له ساڵی ١٩٨٥-ه‌وه به وهڵاتپارێزایهتی ده‌ناسرێته‌وه. حسۆ هاوژیانی هه‌یه و خاوه‌نی ٤ منداڵن. كوڕێكی ناوبراو شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه. هه‌روه‌ها هاوژینی حسۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ئێزدییه‌كانی عه‌فرینه.
٣ جار له لایه‌ن ڕژێمی سووریا زیندانی كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه
غه‌ریب حسۆ هاوكات ئه‌ندامی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده)یه و به‌هۆی خه‌باتی سیاسی ٣ جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌ستگیركراوه و له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه دراوه. ناوبراو له ساڵی ٢٠١١-ه‌وه له‌نێو ته‌ڤده‌م خه‌بات ده‌كات و ماوه‌ی ٤ ساڵیش نوێنه‌ری ته‌ڤده‌م و په‌یه‌ده بوو له باشووری كوردستان.
زه‌لال جه‌گه‌ر به ڕه‌نجی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ده‌ناسرێته‌وه
زه‌لال جه‌گه‌ر كه به هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م هه‌ڵبژێردرا، ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵه و له شاری دێركی ڕۆژئاوای كوردستان له‌دایكبووه. ماوه‌یه‌كی درێژه له‌نێو كۆنگره‌ی ستار و ته‌ڤده‌م خه‌بات ده‌كات. زه‌لال جه‌گه‌ر ڕۆڵی پێشه‌نگی هه‌بووه له كار و خه‌باتی كۆنگره‌ی ستار و له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ماوه‌ته‌وه و به خه‌باتگێڕی كۆمه‌ڵگه ده‌ناسرێت. ناوبراو چه‌ندین ساڵ له هه‌رێمی حه‌له‌ب، عه‌فرین و جزیر خه‌باتی ڕێكخستنی و سیاسی كردووه و له ساڵی ٢٠١١ به‌شدار بووه له دامه‌زراندنی ته‌ڤده‌م.
s.m