کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ خاوەندارێتی لە چالاکییەکانی ١٢_١٣ ـی تشرینی یەکەم

کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ خاوەندارێتی لە چالاکییەکانی ١٢_١٣ ی تشرینی یەکەم کە بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت.

چالاکییەکان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا ئاماژەی بەوە کرد، لە ١٢_١٣ ی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدرێت.

کەجەدەکە_ئە ڕایگەیاند ٢٦ ساڵە ژنان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وە لەڕێگەی چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن، گوتی: "وەک کەجەدەکە_ئە بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەشێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە چالاکییەکانی ١٢_١٣ ی تشرینی یەکەم بکەن".