ساتی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌ران له‌ سنووری عه‌فرین

یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی داگیركه‌ری له‌ سنووری عه‌فرین بڵاوكرده‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ری بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین ده‌كه‌نه‌ ئامانج و تێكی ده‌شكێنن.

ش. م