سالح موسلێم: مەحکومین بەبەرخۆدان و سەرکەوتن

سالح موسلێم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم رایگەیاند کە لە ماڵی خۆمان بەرگری ئەکەین .

 

 

سالح موسلیم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکاندا رایگەیاند. لە ماڵی خۆمانین و دیفاع لە خۆمان دەکەین.

جگە لە خەڵک و هێزەکانی خۆمان پشتمان بەکەسی دیکە ئەستوور نیە، هەر کەس بەشوێن بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت و ئەمریکا بەجێگەی ئێمە شەڕ ناکات. تورکیا دوای کۆبوونەوەکانی ئاستانە تووشی شکست هاتووە، دەیهەوێت کێشەکانی خۆی لە ئیدلیب بە هێرش بۆ سەر عەفرین بشارێتەوە. بەڵام دەبێ بزانێت کە عەفرین دەبێتە کۆتاییان. بێ‌گومان تورکیا بێ چرای سەوزی زلهێزەکان ناتوانێ هێرش بکاتە سەر عەفرین، ئێمەش رێگەچارەیەکی دیکەمان نیە جگە لە بەرخۆدان. عەفرین درێژەی کۆبانێیە و ئێمە مەحکومین بە بەرخۆدان و سەرکەوتن".