سوپای توركیا تۆپبارانی عه‌فرین ده‌كات
سوپای توركیای داگیركه‌ر له یه‌ك كاتدا تۆپبارانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كرد كه یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا پێیدا تێده‌په‌ڕین.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له یه‌ك كاتدا تۆپبارانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كرد كه یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا پێیدا تێده‌په‌ڕین.
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی یه‌كینه‌كانی سوپای سووریا پێیدا تێده‌په‌ڕین بۆ سنووری عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی دێرجه‌مال، له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه تۆپباران كرا. هاوكات كاتژمێر ١٦:٤٥ سوپای توركیا ٣ تۆپی هاویشته ده‌روازه‌ی شاری عه‌فرین.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كاتی تێپه‌ڕبوونی یه‌كینه‌كانی سوپای سووریا بۆ سنووری عه‌فرین، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی گوندی دێرژیمهك-ی عه‌فرینیان كرد.
ش. م