سوپای توركیا گونده‌كانی كانتۆنی شه‌هبای ڕۆژئاڤا تۆپباران ده‌كات
سوپای توركیای داگیركه‌ر له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤا به‌رده‌وامه و ئێستا گونده‌كانی كانتۆنی شه‌هبا و ناوچه‌ی جندرێسی كانتۆنی عه‌فرین له هه‌رێمی عه‌فرین تۆپباران ده‌كات.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤا به‌رده‌وامه و ئێستا گونده‌كانی كانتۆنی شه‌هبا و ناوچه‌ی جندرێسی كانتۆنی عه‌فرین له هه‌رێمی عه‌فرین تۆپباران ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، سوپای داگیركه‌ری توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین. به‌پێی زانیارییه‌كان له ئێستادا سوپای توركیا تۆپبارانی گونده‌كانی زوان ،هه‌ربه‌ل، ئوم ئه‌لهۆش و شارۆچكه‌ی ئارفادی كانتۆنی شه‌هبا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان له شارۆچكه‌ی مارع و ئه‌عزازه‌وه تۆپبارانی گونده‌كانی كانتۆنی شه‌هبا ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له گونده‌كانی ئیدلب جێگیربوون، تۆپبارانی گوندی جه‌له‌مێی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
شۆڕشگێڕان وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و تا ئێستاش هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان به‌رده‌وامه.
ش. م