سوپای تورکیا تۆپبارانی عەفرین دەکات

سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ھەرێمی عەفرین.

 

سوپای تورکیای داگیرکەر درەنگانی ئەمشەو  لە سەربازگەی سیجێی سەر سنووری عەفرین و باکووری کوردستانەوە بە چەندین جۆری چەک ھێرشی کردە سەر گوندی مەروانی ناوچەی شیێی جندرێس و گوندی گرزیلە و چەندین گوندی دیکەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە ھەرێمی عەفرین.

سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ھەرێمەکە ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا بە ھاوەن، تۆپ و کاتیۆشا ھێرشەکانی ئەنجامداوە. ھاوکات لە ھەرێمی عەزازەوە بە ھاوەن ھێرشی کردۆتەسەر گوندەکانی ناوچەی شەرا و ٥ تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون کە تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە تۆپباران بەردەوامە.

 

ش. م