سوپای تورکیا هاوڵاتیان دەگرێت ودەڵێت پەکەکەییمان بەدیل گرتووە

سوپای تورکیا و چەتەکانی گوندنشینەکانی عەفرین دەڕفێنن و بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە پەکەکەییان دەستگیرکردووە.

محەمەد کەمال حۆرۆ لە ڕۆژی ٩ی شوبات /١٩ ڕێبەندان بێ سەروشوێنە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەتەکانی سەربە تورکیا وێنەکەیان لە تۆەڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، کە ئەندامی پەکەکەیان بەدیل گرتووە.

سوپای تورکیا پێشتریش لە نەوەدەکاندا  هاوڵاتیانی گوندەکانی باکوری کوردستانی دەڕفاند، دەیانکوشتن و پاشان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، کە گەریلای پەکەکەیان کوشتووە، ئێستاش لە عەفرین دەستیان داوەتەوە هەمان کار.

 

محەمەد کەمال حۆرۆ، شوانە و باوکی پێنج منداڵە، لە ڕۆژی ٩ی شوبات / ١٩ ڕێبەندان ەوە بێ سەروشوێن کراوە، تا ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێشتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چەتەکانی سەربە تورکیادا وێنەکەی وەک ئەندامی بەدیلگیراوی پەکەکە بڵاوکرایەوە.

ئەندامانی بەنەماڵەی کەمال سەرسوڕمانی خۆیان پیشانداوە کە تاوانی باوکیان چی بووە کە بەم شێوەیە بێ سەروشوێن کراوە.