سوپای تورکیا کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجام دا، ٥ هاوڵاتی شەهید بوون

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، گوندی ''یەلانقۆزێ''یان لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین بۆمباران کرد. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی پێکهات و ٥هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

 

تیرۆر و پەلەمارەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین، ماوەی ٣٨ڕۆژە بەردەوامە. سوپای تورکیای داگیرکەر بە زانابوون و بەتایبەتی هێرش دەکاتە سەر جێ و واری هاوڵاتیانی مەدەنی. ئەوڕۆش گوندی یەلانقۆزێ-ی سەر بە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین بووه ئامانجی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای داگیرکەر.

بەپیی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە وەدەستخراون، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکان لەسەر ئەو گۆندە ٥هاووڵاتی شەهید بوون. تیمەکانی فریاگوزاری مانگی سووری کوردستان توانیان جەنازەی ٥هاواتی لەژێر خانووە ڕووخاوەکاندا دەربێنن.

هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە شەهیدانە نەزانراوە