شاهۆزحەسەن؛هەمو پیلانی داگیرکەران تێکچووە

هاوسەرۆکی پارتیی یەکیەتیی دێموکراتیک – پەیەدە، ئاشکرای کرد کە ئەردۆغان و چەتەکانی بەهۆی تێکچوونیان لە بەرامبەر بەرخۆدانی عەفرین، بەدوای پلانی دیکەوەن.

هێرش و پەلاماری سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان کەوتۆتە ڕۆژی ٣١مینیەوە. شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیەدە، دەربارەی ئەو بابەتە، بۆ ئاژانسەکەمان دوا؛

''بەرخۆدان دەرفەتی نوێی هێنایە ئاراوە"

شاهۆز حەسەن، ئاشکرای کرد کە شۆڕشی ڕۆژاوا، شۆڕشێکی گەورەیە و گوتی: ''ئەمە بەرهەمی تێکۆشانێکی دورودرێژە، بەر لە هەر شتێک ئەم شۆڕشە بەرهەمی تێکۆشانی دەیان ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو لە گەڵ خۆی کولتوورێکی بەرەنگاربوونەوەشی خوڵقاند. لەو بابەتەدا زۆر نموونە هەن.

 لە عەفرین، حەڵەب، سەرێکانی، کۆبانی و زۆر جێگەی دیکە، نموونەی ئەو شۆڕشە هەیە، لە ئەنجامی خولقاندنی ئەو کولتوورەدا بەرخۆدانیی گەورە پێکهات. ئەوبەرخۆدانییانە لە بارودۆخی زۆر دژواردا هاتنە ئاراوە و هەربۆیەش ڕێگەی لەبەردەم زۆردەرفەتی نوێ کردەوە.

''ئەردۆغان-یش هەمان چارەنووسی داعش-ی هەیە"

لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێ‌دا، ئەردۆغان دەیکوت؛ 'کۆبانێ کەوتووە و دەکەوێ'. ئەردۆغان بۆ عەفرینی-یش، سەرەتا دەیکوت کاری چەند کاتژمێرێکە، دواتر کردیە چەند ڕۆژ و ئێستاش دەڵی زۆر دەخایەنێت. ئەوەش بەو مانایەیە کە لە هەمبەری هێرشی داگیرکەران، خۆڕاگرییەکی گەورە کراوە. ئەردۆغان و چەتەکانی هەمان چارەنووسی داعش-یان لە کۆبانی هەیە. چۆن داعش تێکچوو، ئەوانیش تێک دەچن".

 

''بەرخۆدانیی، لێکدانەوەکانی ئەوانی سەروبن کرد"

''لە هێرشەکانی سەرعەفرین‌دا ئاشکرابوو کە لەنێوان هێندێک هێزی هەرێمی و جیهانیدا، پلان و ڕێککەوتن هەیە. ئاشکراش بووە کە لێکدانەوەکانیان چۆنە. هەموو ئەو هێزانە دیتیان کە لە هەمبەر هێرشی داگیرکاری بەرەنگاربوونەوەیەکی بێ‌وێنە هەیە و بوونە شایەتی ئەوەی کە ئەو بەرخۆدانییە توانایی گەورەتر بوون و بەربڵاوبوونی بۆ هەر شوێنێک هەیە. بە چاوی خۆیان دیتیان کە چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر خەریکن تێک دەچن، هەربۆیەش ئیدی ڕوو دەکەنە هەوڵدانە دیپڵوماسییەکان''.

''ئەو ڕۆحییەتەی لە کۆبانێ ئافرێنرا، لە عەفرین بەهێزترکرا"

شاهۆزحەسەن، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانیی عەفرین ڕۆحی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەرز کردەوە و ئەو یەکگرتووییە لە هی سەردەمی کۆبانێ-ش بەهێزتر بوو.

"ڕۆحی عەفرین مۆرکی خۆی لە هەموو چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان دا. کۆنگرەی هەدەپە نموونەیەکی ئەوەیە. هەروەها مۆرکی خۆی لە هەوڵدانەکانی یەکیەتی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان-یش دا. گەلی ئێمە لە ئەورووپا هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا لە شەقامەکانە. هەر بۆیەش ئێمە پیرۆزبایی لە گەلەکەی خۆمان دەکەین. لەبەر ئەوەی کە هێرش بۆسەر عەفرین بە واتای هێرشە بۆسەر هەر چوار پارچەی کوردستان. ئەو هێرشە هەر وەها بە واتای هێرشە بۆسەر ئیرادەی دێموکراتیکی گەلان. هەر بۆیەشە کە گەلانی ئاشوور، عەرەب، سووریان، تورکمان و چەرکەز، ڕوویان کردە عەفرین و ئاشکرایان کرد کە پشتیوانی بەرخۆدانی گەلی عەفرینن. ئەو هەڵوێستەی گەلان دێتە ئەو واتایەی کە عەفرین بەشێکە لە فێدراسیۆنی باکووری سووریا. عەفرین نوینەری ئیرادەی ئازادی گەلانە و لەسەر نێوی مرۆڤایەتی لە هەمبەر هێرشی ئەردۆغان و چەتەکانی خۆڕاگری دەکات".

''سوپای تورکیا چەکی کیمیایی و قەدەخەکراو بەکاردێنێت"

شاهۆز حەسەن، لە قسەکانیدا ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو لە لایەن سوپای تورکیاوە لە دژی گەلی عەفرین کرد و وتی؛ ''سوپای تورکیا کە بەهۆی ئەو بەرخۆدانییەوە ناتوانێ لە عەفرین پێشڕەوی بکات، چەکی قەدەخەکراو و کیمیایی بەکار هێنا. حەسەن لە کۆتاییدا داوای لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە خۆیان لە بەرپرسیاریەتییەکانیان نەدزنەوە''. حەسەن وتیشی؛ ''ئەو کۆمیسیۆنەی کە دەربارەی چەکی کیمیاوی لە سووریا ئەرکدارە، پێویستە لە عەفرین-یش لێکۆڵینەوە بکات".