شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ٢ تانكی توركیایان تێك‌شكاند
تانكه‌كانی سوپای توركیا كه هه‌وڵیانده‌دا ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین داگیربكه‌ن، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه گورزیان لێدرا و ٢ تانك تێك‌شكێنران.
تانكه‌كانی سوپای توركیا كه هه‌وڵیانده‌دا ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین داگیربكه‌ن، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه گورزیان لێدرا و ٢ تانك تێك‌شكێنران.
سوپای داگیركه‌ری توركیا هه‌وڵیدا، بچێته گوندی دیكمهتاشی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌رپه‌رچی تانكه‌كانیان دایه‌وه و له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كان ٢ تانكی سوپای توركیا تێك‌شكان.
له ناوچه‌ی جندرێسیش به‌هۆی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی توركیا ناچاربوون بكشێنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای تورك تۆپبارانی گونده‌كانی كوردۆ و بالیای سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ ده‌كات. به‌و هۆیه‌وه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و سوپای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی دژوار هاتۆته ئاراوه.
له گوندی سۆركێی ناوجه‌ی راجۆش، به‌شێكی ئه‌و دیواره‌ی پێشتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه دروست كرابوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سوپای توركیا لابرا و فڕۆكه سیخوڕییهكانیش به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
ش. م