شەڕڤانان لە جندرێس؛ هێرشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرناوچەی جندرێس-ی عەفرین، لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژەوە تێکشکا.

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی دوێنێ ئێوارە لە گوندی بافلۆن-ێ هێرشێکیان بۆسەرجندرێس دەست پێکرد، هێرشەکەی سوپای تورکیا لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژەوە  تێکشکا.

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارێکی زۆرسەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران.

هەروەها دوێنێ شەو فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوەندی جندرێسیان بۆردمان کرد.