شەڕێکی گران لە هەمو هەرێمی عەفرین لە ئارادایە

لە چەندنین بەرەی شەڕ لە هەرێمی عەفریند شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سەربازەکانی سوپای تورکیا وچەتەکان دا لە ئارادایە، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەرێمی عەفرین بۆردوومان دەکەن.

ئەمڕۆ ٣٢یەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرینە، لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشەکانی سوپای تورکیا دەستیپێکردووەتەوە و لە بەرامبەردا بەرگری و بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامە.

هەروەها سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای تورکیا سەرتاسەری سارۆچکەی بلبلێ و گوندەکانی دەوروبەریان بۆردوومان کرد.

لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە کاتژمێر ٥: لە گوندەکانی ئیکدامە، عەرەبوارێن، دروێشان و شمشەک شەڕی دژوار لە نێووان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورکیادا لەئارادایە.

لە هەموو بەرەکانی شارۆچکەیراجۆ هەر ئێستا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە.

هەروەها سوپای تورک کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی گوندیی هێچکێی بۆردوومان کرد، لە دەوروبەری ماباتا-ش شەڕی سەخت لە ئارادایە.