سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی كرد كه له هه‌رێمه‌كانی جزیر و فوراتی ڕۆژئاواوه بۆ پشتیوانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م ڕوویان له عه‌فرین كردبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆمبارانی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانهیان كردووه. ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی سیڤیل به‌هۆی بۆمبارانه‌وه له هه‌رێمه‌كه گیریان خواردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات ٥ هاوڵاتیی سیڤیل له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه بریندار بوون.
٣ هاوڵاتی به ناوه‌كانی محه‌مه‌د شێخ نه‌بی، خالید خه‌لیل و مه‌روان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نوبل زه‌هرا. هه‌روه‌ها ٢ هاوڵاتیی بریندار به ناوه‌كانی وهسنا چاویش و محه‌مه‌د خالید بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین گواستراونه‌ته‌وه.
S.M