عه‌فرین؛ ٢ ئۆتۆمبێلی داگیركه‌ران تێكشكێنران

له‌ گوندی عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌.

له‌ گوندی عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده‌ و سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رباز و چه‌ته‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر كوژراون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی توركیا له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ تێكشكێنراون.

 

ش. م