قه‌سه‌ده; لە ڕاجۆ کوژرانی ۱۲ سەربازی ڕاگەیاند
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده، ئاماری شه‌ڕه‌کانى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو بڵاوکرده‌وه و ئاشکری کرد شەڕڤانەکانیان گورزی قورسیان لە هێزەکانی دوژمن داوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده، ئاماری شه‌ڕه‌کانى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو بڵاوکرده‌وه و ئاشکری کرد شەڕڤانەکانیان گورزی قورسیان لە هێزەکانی دوژمن داوە.
ڕاجۆ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده، بەلێدوانێکى فه‌رمى زانیار و وردەکاری بەرخودان و شه‌ڕ و پێکادانەکانی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی ئاشکر کرد و ئاماژەی بە کارهێنانی چەکێکی نەناسراو داوە.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندوه:" له ناوچه‌ى ڕاجۆی عەفرین، شه‌ڕڤانەکانیان له دژى سپاى تورکیای داگیرکەر و تاقمە چه‌ته‌کانی چالاکی بەکاریگەریان ئه‌نجامداوه و له ئاکامیدا ١٢ سه‌باز و چه‌ته کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون".
شێراوا
قەسەدە، بەردەوام دەبێت و ڕایدەگەیەنێت:"له ناوچه‌ى شێراوا-ش شه‌ڕڤانەکانیان ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازی دوژمنیان تێکشکاندوە و سه‌رجه‌م سه‌رباز و چه‌ته سەرنشینەکانی ناوى کوژران.
شیێ
هەروەها قه‌سه‌ده، لەسەر بارودۆخی ناوچەی شیێ زایاری داوە و ڕایگەیاندوە:" دوێنێ ناوچه‌کە و دەوروبەری بۆردوومان کراون، بۆردومانکە کاریگەری لە سەر شەڕڤانان داناوە و دووچاری هەستیاری و خرووی کردوون، بەڵام تا ئیستا نازانرێت ئەو چەکەی بۆردومانەکەی پێ کراوە و چ جۆرێکە و لەو بارەوە لە لێکۆلێنەوە داین".
هـ.هـ