قەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

قەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کانتۆنی عەفرین بڵاوکردووە ڕایگەیاند:"لانی کەم ٥سەرباز و ٥۰ چەتەی تورکیا کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ۳ تانک و ٦ زرێپۆش و ماشێنی سەربازیش تیکشکێنراون. هاوکات 5 هاولاتی شەهید بوون.

 

 

لە ٣٨مین ڕۆژیدا عەفرین بو بە شایەتی بەرخۆدان و سەرکەوتنێکی مێژوویی دیکە.
شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە هەموو بەرەکانی شەڕەوە بە دژواری بەرپرچی هێرشە داگیرکاریەکان تورکیا و تاقمە چەتەکانیان داوەتەوە و گورزی زۆر قورسیان لێ داوون.
ئەرتەشی تورک و چەتەکانیشی، لە زەمین ئاسمانەوە، وەک هەموو جارێک بە تۆپ و تانک و ڕۆکێت و فرۆکەی جەنگی بۆردومانی هاوڵاتیان دەکەن.

دەربارەی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کانتۆنی عەفرین ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی - قەسەدە، ئەم زانیاریانەی بڵاوکردوە:


بەرەی ڕاجۆ

ئەرتەشی تورک و تاقمە چەتەکانی هەوڵەی پێشڕەوییان داوە و
شەرڤانانیش بە دژواری بەرپرچیان داونەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە شەڕوپێکدادانی دژوار هاتوونەتە ئاراوە و ژمارەیەک سەرباز و چەتە کوژراون و بریندار بوون.

فڕۆکە جەنگیەکانیش، هەرێمەکەیان بۆردومان کردوە و لە ئاکامدا ٢ شەرڤانی یەپەگە شەهیدبوون و ٣ شەرڤانی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە دەوروبەری گوندی هەج خەلیلیش، ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا، تۆپبارانی خانوی هاوڵاتیانی کردوە، بەهۆیەوە چەندین کەس برینداربوون.
لە گوندی مۆسکیش هێزە داگیرکەرەکان، ویستویانە پێشڕەوی بکەن، بەڵام شەرڤانان بەرپرچیان داونتەوە و لە ئەنجامدا ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیان تێكشکێندراون سەرجەم سەرنشینەکانیان کوژراون و دوژمن ناچاری پاشەکشێ کراوە.
هەروەها لە دەروبەری گوندەکانی بافلۆر و گەوانداش ،لە سەرلەبانی ئەمرۆوە لە نێوان شەرڤانان و هێزەکانی داگیرکەرەکان شەڕ بە دژواری لە ئارا دایە.


بەرەی جندرێسێ

لە گوندی هەجیلەر، هێزی ئەرتەشی داگیرکەر و چەتەکانی خواستیان پێشڕەوی بکەن.
بەڵام لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤاناندا، گورزی کەمەرشکێنیان لێدراوە و لانی کەم  ٨ سەرباز کوژران و چەندینی دیکەش برینداربوون.
ئەمەو،
درەنگانی شەوی ڕابردووش، ئەرتەشی داگیرکەری تورک بە فرۆکەی چەنگی هێرشی ناوچەی جندرێس کرد و تاوەکو بەرەبەیانی ئەمرۆ بەردەوام بووە. بەو هۆیەشەوە لە گوندی یەڵانقۆز ٥ هاولاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

بەرەی شیێ

دەرنگانی شەوی ڕابردوو، گوندی ئانقەڵای سەر سنور لەلایەن هەلیکۆپەری کوبراوە بۆردومان کراوە. لە ساتەکانی سەرلەبەیانیشدا هێرشی زەمینی لەدژی گوندەکە دەستی پێ کردوە و شەڕی دژواری لێ کەوتووەتەوە و شەڕڤانان گورزی قورسیان لە دوژمن دراوە.

قسەدە ئاشکرای کرد، لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردوودا، لانی کەم ٥سەرباز و ٥۰چەتەی تورکیا کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ۳تانک و ٦ زرێپۆش و ماشێنی سەربازیش تیکشکێنراون.