قەسەدە ڕایگەیاند ناوچەکە بە خەستی تۆپ باران ئەکرێت ، و شەڕ لە چەندین شوێنی هەرێمەکەدا بەسەختی بەردەوامە
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی هه‌رێمی عه‌فرینی له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاند.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
(شێرا)
لە دەوروبەری گوندی عەرەب وێران شەڕێکی سەخت ڕویدا، تۆپ بارانی گوندەکە لە کاتژمێر ٨ی بەیانیەوە بە خەستی بەردەوامە.
- دواتر لە گوندە ئۆمێرا شەڕێکی سەخت ڕویدا ولە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارێکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.
شەڕ لە دەوروبەری ئەو گوندە بەردەوامە.
(جندرێس)
دوینێ شەوکاتژمێر، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندی کەفەر سەفرا-ی کردە ئامانج .
ناوەندی جندرێسیش کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا.
لە کاتژمێر ٨ سوپای تورکیا گوندی حاج لێرا-ی تۆپ باران کرد، هاوکات شەڕ لە نزیک گوند بەسەختی بەردەوامە
(ڕاجؤ)
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوەندی ڕاجۆ وهەمو گوندەکانی ناوچەی ڕاجۆی بۆردمان کرد.
(ماباتا)
لە گوندی دوملیا لە ککاتژمێر ٨ی بەیانیەوە تاکو ئیستا شەڕ بە سەختی لە ئارادایە.
هاوکات تۆپ خانەکانی سوپای تورکیا بەخەستی گوندەکە تۆپ باران ئەکەن.