قەسەدە: لە ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوەکەماندا ٢٤ ئەندامی داعش دەستگیرکران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ٢٤ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ٢٤ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری هاوپەیمانان لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر کرد.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی چەتە تیرۆریستەکان و کەسانی گۆماناوی، هێزەکانمان لە شارەکانی بسەرا و شیهەلی باکووری دێرەزۆر هەڵیانکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان و زۆر کەسی گۆماناویان دەستگیر کرد.
لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەکێکی کەڵاشینکۆف، بی کەی سی، ژمارەیەک دەمانچەی بێدەنگ، ڕۆکێتی ئار پی جی٧ و ژمارەیەک چەکی جیاوازدا گیرا.
هەروەها ٢٤ چەتەی داعش و کەسی گۆماناوی دەستگیرکران.
هەنگاوی لەناوبردنی داعش تا دەگاتە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت."
ف.ق