له جندرێس هاوڵاتییەک شەهید بوو، ٣ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون - نوێكراوه‌ته‌وه
بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی، لە ناوچەی جندرێس-ی عه‌فرین، هاوڵاتییەک شەهید بوو، ٣ی هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی، لە ناوچەی جندرێس-ی عه‌فرین، هاوڵاتییەک شەهید بوو، ٣ی هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
هێرشی داگیرکەرانەی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی لەسەر عەفرین بەردەوامە. به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچەی جندرێس-ی عه‌فرین هاوڵاتییه‌ك شەهید بوو، ٢ هاوڵاتیش برینداربوون.
برینداره‌كان له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه. ناوی برینداره‌كان بریتییه له: «محه‌مه‌د فه‌رید یوونس - ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ»، «كامه‌ران نووری حسێن - ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ» و «محه‌مه‌د عومه‌ر - ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ».
پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، باری ته‌ندروستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره.
S.M