له‌ جندرێس و ڕاجۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌

هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌ ڕۆژی ٣٧-ه‌میندا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌. هێزه‌كانی داگیركه‌ر وارگه‌كانی هاوڵاتیانی سیڤیل له‌ جندرێس ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

هێرشه‌كان دژ به‌ عه‌فرین له‌ ڕۆژی ٣٧-ه‌میندا درێژه‌یان هه‌یه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپبارانی ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی ده‌كه‌ن.

هاوكات له‌ گوندی «مه‌یدان ئه‌كبه‌س» له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده‌ و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌را فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیانی توركیا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی نازا-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی مه‌یدانكێ ده‌كه‌ن.

 

s.m