له ڕۆژی سێزده‌مینی به‌رخۆدانی عه‌فریندا، چی ڕوویدا؟
ئاژانسی هه‌واڵی فورات کۆی گشتیی پێشهات و ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ (ڕۆژی سێزده‌مینی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرین ده‌خاته‌ڕوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات کۆی گشتیی پێشهات و ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ (ڕۆژی سێزده‌مینی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرین ده‌خاته‌ڕوو.
لە رؤژی سێزده‌مینی «بەرخۆدانی سەردەم» شه‌ڕڤانانی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە لە چەندین شوێندا وه‌ڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیده و داعشیان دایەوە، توانییان گورزێکی دیکە لە سوپای تورکیا بدەن.
- شەوی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی هەسەدە لە ناوچەکانی بلبلێ، شیێ و ڕاجۆ گورزێکی گرانیان لە سوپای تورکیا و چەتەکان وەشاند.
ئەو شوێنانەی لە ڕۆژی سێزدهمیندا شەڕ تێیدا ڕوویدا و ئەنجامەکانی:
ناوچەی بلبلێ
- شه‌ڕڤانانی هەسەدە لە نزیک گوندی زارێ چالاكییه‌كیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢٠ سەربازی سوپای تورکیا و چەتەکانیان کوژران.
- لە گوندی قڕنێ شەڕڤانان توانیان ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا تێک بشکێنن.
- سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، گوندەکانی کۆتانا و قەرهکۆلای بلبلێ-یان تۆپباران کرد.
- شەڕڤانانی هەسەدە شەوی ڕابردوو لە گوندی بوکێی ناوچەی بلبلێ چالاكییه‌كیان لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا و چەتە کوژران.
ناوچەی جندرێس
سوپای داگیرکەری تورکیا ئەمڕۆش بەردەوام بوو لەسەر هێرش کردنە سەر ناوچەی جندرێس. بەهۆی تۆپبارانه‌كانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی چه‌قه‌لای جندرێس، هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی دانیشتووی ئەو گوندە بە ناوی «موحەمەد ئەحمەدی - ٢٠ ساڵان» بریندار بوو.
- سوپای تورکیا و چەتەکان جارێکی دیکە مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی-یان تۆپباران کرد.
مەیدانکێ
سوپای تورکیا ئەمڕۆ گوندەکانی عومەرسیمۆ و سرینچکێ-یان تۆپباران کرد.
شێراوا
هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا لەلایەن شه‌ڕڤانانه‌وه تێکشکێنرا. دوابەدوای ئەوە سوپای تورکیا دەستی کرد بە تۆپبارانی گوند و ناوچەکە.
شیێ
شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی خەلیلی سەر بە ناوچەی شیێ چالاکییه‌كیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا و چەتەیهك کوژران.
ڕاجۆ
- لە گوندی شنگلێ-ی ڕاجۆ شەڕڤانانی هەسەدە لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکان چالاکییه‌كیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێكی هەڵگری دۆشکا، تێکشکێنرا و چەتەکانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه کوژران.
هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی هه‌فته‌ی ڕابردووی ڕاگه‌یاند
هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئاماری هەفتەی ڕابردووی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و توركیای له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند.
كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه لە ناوچەی عەین عیسای سەر به کانتۆنی گرێ سپی بە به‌شداری دەیان دەزگه‌ی ڕاگەیاندنی هەرێمی و جیهانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێدوور خەلیل، بەرپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەسەدە، ئاماری هه‌فته‌ی پێشووی «بەرخۆدانی سەردەم»ی بۆ دەزگه‌کانی ڕاگەیاندن ئاشکرا کرد.
هەسەدە ڕایگەیاند کە هەتاکو ئیستا ٤٣٧ سەربازی سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانی کوژراون وهەروەها ڕایگەیاند کە لەم شەڕانەدا ٣٤ شه‌ڕڤان له بەرخۆدانێكی گه‌وره‌دا، شەهید بوون. ولە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، بە دەیان هاوڵاتیش بریندار بوون. لەنێو شەهیدەکاندا منداڵ هەیە.
کۆنگرەی گەل بەشداری کردن لە رێپێوانەکەی ٣ی فێبرییەدا ئەرکێکی مێژووییە
کۆنگرەی گەل داوای لە تەواوی کوردستانیان کرد کە بەشداری لە رێپێوانی ٣ی فێبرییه‌ی شاره‌كانی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا بکەن و خاوەندارێتی لە عەفرین بکەن.
نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین: تا ئێستا ١٠٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەخۆشخانەی عەفرین ڕایگەیاند، لەماوەی ١٣ ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عه‌فرین، ١٠٤ هاوڵاتی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥٦ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
عەفرین؛ تەرمی ١٨ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به خاك سپێردران
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ١٨ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار بە خاک سپێردران.
ش. م