لەنێوان چەتەکانی ئەردۆغاندا، شەڕ ڕوویدا

لە نێوان بەرەی تەحریری شام(بەرەی نوسرە) و بەرەی تەحریری سووریا، شەڕ رویداوە، وکوژراو بریندارهەیە

 

زانرا کە هەر دوو گروپی نوسرە و تەحریرسووریا کە هەردووکیان هاوپەیمانی سوپای تورکیان لە شەڕی عەفریندا، لێکیان داوە و لە ئەنجامدا لە هەردوولا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

چەتەکانی تەحریرسووریا، بەنیازی گواستنەوەی بریندارەکانیان کە لەسەردەستی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە، لە عەفرین بریندار بونە، بەرەو دەروازەی سنووری ''ئاتمێ" لە شاری ئیدلب وەڕێکەوتوون، بەڵام لەلایەن چەتەکانی بەرەی نوسرە کە باڵی سەربازی قاعیدیە لە سووریا، هێرشیان کراوەتە سەر. زانرا کە بەهۆی ئەو هێرشەوە، لەنیوانیاندا شەڕ هاتۆتە ئاراوە و چەندین چەتەی یەکتریان کوشتووە و بریندار کردووە.

ئەوە یەکەمجار نییە کە گرووپە چەتەکان، بە شەڕ دێن و لە یەکتردەکوژن. پێشتریش بە دەیان جار لەسەر دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە هاوڵاتیان دزیویانە، بەشەڕ هاتوون. لەو ماوەیەشدا کە شانبەشانی سوپای تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین و لە بەرانبەر شەڕڤاناندا شکستیان هێناوە و گورزی قورسیان بەرکەوتووە، چەندین جار لەنێوانیاندا ناکۆکی و ئاڵۆزی درووستبووە.