لە حەلەب تا عەفرین؛چیرۆکی بەرخۆدانی

دانیشتوانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب،کە لە دەسپێکی شەڕی سووریاوە تا ئیستا لە بەرخۆدانیدان، بۆ پشتیوانی کردن لە (بەرخۆدانی سەردەم) خۆیان گەیاندە کانتۆنی عەفرین.

شاری حەلەب لە ئاست مێژوو، چاند وبازورگانییەوە، لە شارە هەرە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، شاری حەلەب یەکێک لەو سارانە بو کە لە شەڕی سووریادا لە لایەن بەرەی نوسرە و ئەڵقاعیدەی  زۆرتین خەساری بینی وبەتەواوی کاوول کرا.

ئیستا هاوڵاتیانی گەرەکەکانی شێخ مەقسود وئەشرەفییە بۆ پاڵپشتی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین وشەرمەزار کردنی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیر کەر خۆیان گەیاندە عەفرین.