لە دەوروبەری گوندی ئۆمێرا-ی شێرا؛شەڕێکی سەخت لەئارادایە

لە دەوروبەری گوندی ئۆمێرا-ی ناوچەی شێرا، لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە /یەپەژە و سوپای داگیر کەری تورکیا سەڕیکی سەخت لەئارادایە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە، بەپێی زانیاریەکان لە دەوروبەری گوندی ئۆمێرا-ی شێرا-ێ عەفرین ، شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورکیادا لە ئارادایە.

لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا کوژراو برینداری سوپای تورکیا هەیە ، بەڵا تا ئیستا وردەکارییەکان ئاشکرا نەبووە.