لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

لە دەروازەى چوونە ژوورەوە بۆ عەفرین ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

بەپێى سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، لە دەروازەى چوونە ژوورەوە بۆ عەفرین ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەى ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە زیانێکى زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە.

لەبارەى کوژراو و بریندارانى ئەو تەقینەوەیەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هاوکات بەپێى سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، بنەماڵەی ئەو گروپە چەتانەى کە عەفرین نیشتەجێ کراون، بەهۆی چالاکییەکان لە ناوەندى عەفرین بەرەو عەزاز و دەورووبەرى عەزاز دەڕۆن.

ر.م