لە عەفرین سوپای تورک و چەتەکانی ٦ برا و منداڵەکانیان ڕفاند
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیان لە گوندەکانی کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیان لە گوندەکانی کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ئاماژەی بەوەکرد کە چەتەکانی 'ئەلئەمنیەت'ی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتەکانی پۆلیسی سەربازی لە عەفرین ٦ برا و منداڵەکانیان لە گوندی شێخ کێلێی ناوچەی مابەتایان ڕفاندووە و هۆکارەکەشی نەزانراوە.
چەتەکانی سەر بە تورک دوێنێش ٥ هاوڵاتیان لە گوندی شەکاتۆی ناوچەی شیێی عەفرین ڕفاندبوو.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ئامارێکی چەند ڕۆژی ڕابردوومان بڵاوکردەوە کە سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لەسەر ڕفاندنی خەڵکی مەدەنی و دەیانەوێت دیمۆگرافیای عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی تری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بگۆڕن.
ف.ق