لە ماباتا-ی عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتاکانی بۆ سەرعەفرین بەردەوامە، لە چالاکیێکی شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژەدا لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

شەڕڤانای یەپەگە ویەپەژە  لە گوندی کورکا-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.