ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكراتی - مه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كرد كه شه‌وی ڕابردوو كاروانی گه‌لانیان كردبووه ئامانج كاتێك بۆ پشتیوانی به‌رخۆدان ڕوویان له هه‌رێمی عه‌فرین ده‌كرد. به‌هۆی ئه‌و هێرشه چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و برینداربوون.
مه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سووریا پارچه نه‌بێت، پێویسته گه‌لانی سووریا یه‌كێتیی خۆیان بنیات بنێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكراتیدا هاتووه: سوپای توركیای داگیركه‌ر به هه‌موو چه‌كێكی قورس درێژه به هێرشه‌كانی دژ به شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ده‌دات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ته‌كنیكی ههرهپێشكهوتووی، نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی گه‌لی عه‌فرین و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانمان تێك بشكێنێت.
مه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئیدی فاشیزمی توركیا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له عه‌فرین و سووریا شكستی هێناوه و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه ڕێ نادات ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێت.
«دوای ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له سووریا تێگه‌یشت كه ئامانجی توركیا له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین، هێرش كردنه سه‌ر هه‌موو گه‌لانی سووریایه، له ده‌وری ئه‌م به‌رخۆدانه كۆبوونه‌وه. هه‌موو گه‌لانی باكووری سووریا به كاروان ڕوویان له عه‌فرین كرد و پشتگیریی به‌رخۆدانی عه‌فرینیان كرد. له ڕۆژی ٢٢ی شوبات\٣ ڕه‌شه‌ممه كاروانی گه‌لی باكووری سووریا به‌ره‌و عه‌فرین ڕۆیشت، به‌ڵام له لایه‌ن سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی بۆمباران كران. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی شاری دێره‌زۆر شه‌هید بوو، ١٢ سیڤیلیش كه خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا بوون، برینداربوون و ئۆتۆمبێلێكیش سووتا.»
مه‌سه‌ده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكراتی - مه‌سه‌ده ئه‌و كرده‌وه‌یه به توندی ئیدانه ده‌كه‌ن و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ دڕندایه‌تیی ئه‌ردۆغان كه پشتگیریی تێرۆر ده‌كات، دابنێن. مه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه: ئه‌ردۆغان به‌م هێرشانه سنووری وه‌ڵاتانی دراوسێ ده‌به‌زێنێت و هه‌موو قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات.
له درێژه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا داوا له گه‌لانی سووریا كراوه له به‌رانبه‌ر هێرشی نامه‌ردانه یه‌كێتیی خۆیان بنیات بنێن و هه‌ڵمه‌تی سه‌رانسه‌ری ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه داگیركاركردنی عه‌فرین سووریا پارچه ده‌كات و سه‌رده‌می عوسمانی له وه‌ڵاته‌كه‌دا زیندوو ده‌كاته‌وه.
مه‌سه‌ده داوای له ڕووسیاش كردووه، ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی عه‌فرین، به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و فشار له توركیا بكات بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی.
S.M