میسڕ ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كات

حكوومه‌تی میسر وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاڤا و ڕایگه‌یاند، توركیا به‌م كاره‌ پێشێلكاری له‌ به‌رانبه‌ر خاكی سووریا كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مڕۆ لێدوانێكی دا و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و هێرشانه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ین كه‌ توركیا ده‌یكاته‌ سه‌ر شاری عه‌فرین له‌ باكووری ڕۆژئاوای سووریا، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ پێشێلكارییه‌كی نوێی توركیایه‌ له‌سه‌ر خاكی سووریا.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ڕایگه‌یاند: «هه‌ڵوێستی میسڕ ڕوونه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكاری سه‌ربازیدا نین و په‌سه‌ندی ناكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازاری براكانمان له‌ سووریا زیاتر ده‌كات.»

ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا، حكوومه‌تی میسڕ ڕایگه‌یاند: «به‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسی، به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك، بۆ پاراستنی خاكی سووریا گرنگه‌.»

 

ش. م