ناسنامەی قوربانیانی تەقینەوەکەی قامیشلۆ؛ ئاشکرا کرا

لە کردەوێکی تیرۆریستیدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی ڕۆژئاوای قامیشلوۆ تەقییەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس لە خێزانێک، کە سێ ژن و پیاوێکن بوونە قوربانی.

شەوی ڕابردوو کاتژمر ٨:٢٢ خولەک لە گەڕەکی غەربی/ ئاشی بوزێ-ی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە هاوڵاتییاندا تەقییەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس بونەقوربانی .
ناسنامەی شەهیدەکانی ئەو هێرشە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: مەحمود سەلمان خەلەف ، حەنایی سلێمان خەلەف، ڕیما سلێمان خەلەف و یارا دەیسەم جەلۆ.
لێکۆڵینەوەکانی هێزەکانی ئاسایش لە بارەی هۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە بەردەوامە.