نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا كه ده‌رباره‌ی هێرشی كیمایی له سووریا و پێشێلكردنی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌و پێشێلكارییانه‌ش كردووه كه له دوای داگیركردنی عه‌فرین ئه‌نجام دراون.
به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز بۆ ڕاپۆرته‌كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ٤٠٠ كه‌س كراوه و ئاماژه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان پێكردووه. ده‌ستنیشان كراوه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه، بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی ڕووخێنراون.
كۆمسیۆنی لێپرسینه‌وه ڕایگه‌یاندووه، «له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، قانوونی نێوده‌وڵه‌تییان پێشێل كردووه.» هه‌روه‌ها باس له كاردانه‌وه‌كان كراوه له به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه ناویان له خۆیان ناوه «سوپای سووریای ئازاد».
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هێزه‌كانی سووریا ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی ئیدلب له بۆردومانه‌كاندا گازی كلۆریان به‌كارهێناوه كه ئه‌مه‌ش تاوانی جه‌نگه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له ساڵی ٢٠١٣-ه‌وه ٣٩ هێرش به چه‌كی كیمیایی ئه‌نجام دراون. ڕاپۆرته‌كه ڕژێمی سووریای به به‌رپرسیار له ٣٣ له‌و هێرشانه داناوه. به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕۆیته‌رز، هێشتا دیار نییه ٦ هێرشه كیماییه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن كێ ئه‌نجام دراون.
s.m