هێرشێکی ئەرتەشی تورک لە عەفرین تێکشکا

دوابەدوای هێرشی ئەرتەشی تورک لە ناوچەی بیلبیلێ سەر بەعەفرین کە بەنیاز بوون دەربازی عەفرین ببن لە لایەن یەکینەکانی پاراسەنی گەلەوە بەناچار پاشەکشێیان کرد.

هێزەکانی ئەرتەشی تورک کە بە نیاز بوون لە ناوچەی سنوری بیلبیلێ سەر بە عەفرین دەربازی ناوخاکی عەفرین ببن لە لایەن یەکینەکانی پراستنی گەلەوە وڵامی ئەو هێرشە درایەوە  و ناچار بون پاشەکشێ بکەن.

بە پێی زانیارییەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەنیاز بوون لە رێگای گوندی بالێیا و کوردۆ سەر بە ناوچەی بیلبیلێ بەتانک و پانزێر دەرباز ببن کە بەرەو روی وڵامی توندی یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی گەل بونەوە.چەتەکانی سەر بە تورکیا بەناچار پاشەکشێیان کرد.

جێگای ئاماژەیە کە شەر لەو ناوچە بەردەوامە و باڵەفرەکانی دەوڵەتی تورکیش ناوچەکە بۆردمان ئەکەن.

ک ـ ش